top of page

داواکاری و نوێنەرایەتی

چی ڕوودەدات ئەگەر داوای پەنابەریت ڕەتکرایەوە؟

داوای پەنابەری پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، تەنها یەکجار دەتوانیت داوای پەنابەری بکەیت لە بەریتانیا و پێویستە بە زووترین کات ئەو کارە بکەیت بۆ ئەوەی باشترین چانسی سەرکەوتنت هەبێت. دوای ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت و بە پرۆسەیەکی توند و چڕدا تێپەڕ دەبێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت کە ترسێکی ڕاستەقینەت هەیە لە چەوساندنەوە، ئەمەش بە بەشداریکردن لە چاوپێکەوتنێکدا دەبێت کە لەوانەیە پرسیارت لێ بکرێت سەبارەت بە ڕووداوە سەختەکان.

بەداخەوە زۆرجار کەیسەکانی پەنابەری ڕەتدەکرێنەوە بەهۆی پرۆسەی سەختی بڕیاردانی وەزارەتی ناوخۆ. لە ساڵی 2020 تا کۆتاییەکەی مانگی کانوونی دووەم دیسمبر، تەنها ٤١%ی بڕیارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بووە هۆی پێدانی مافی پەنابەری یان جۆرێکی تری پاراستن.

ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەری ڕووخێنەرە بۆ زۆر کەس کە لەوانەیە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان سەلامەت نەبێت. تەنانەت ئەگەر لە سەرەتادا داوای پەنابەریت ڕەتکرابێتەوە بەڵام هێشتا هیوایەک هەیە.

ئەگەر داواکاری پەنابەریت ڕەتکرایەوە، ئەوا پێویستت بە دادگاکان دەبێت نەک وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی ئەو پاراستنەت بۆ دابین بکات کە پێویستت پێیەتی، بۆ ئەمەش دەتوانیت پێداچوونەوە یا (تانەدان) بکەیت.


تانەدان سکاڵایەکی یاسایی فەرمییە لە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت. لە کاتی تانەدان دادوەرێک لە دادگایەکی سەربەخۆ سەیری داواکارییەکەت دەکات و دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوە و ڕەتکردنەوەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەیە.

ئەگەر داوای پەنابەریت ڕەتکرایەوە، پێویستە بە زووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکەیت؛ ئێمە دەتوانین لە ڕێگەی پرۆسەی تانەدان پشتگیریتان بکەین.


ئەو دۆکیومێنتانەی کە پێویستتە

هیچ بەڵگەنامەیەک پێویست نییە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە

bottom of page